گیانلەدەستدان و برینداربوونی ٧ کرێکار لە شارە جیاوازەکانی ئێران

لە ڕۆژانی ڕابردوودا، ٧ کرێکار لە شارەکانی مەشهەد، ئیسفەهان وتەورێز، بەهۆی نەبوونی ئیمەنی شوێنی کار و بایەخ نەدانی بەرپرسان بە دۆخی ژیانی کرێکاران گیانیان لە دەستداوە.

بەپێی دوایین زانیارییەکان، کرێکارێکی تەمەن  ٤٥ ساڵ و شاغڵ لە شیرکەتێک لە چارۆچکەی پیشەسازی کەلاتی مەهشەد، بە هۆی نەبوونی ئیمەنی شوێنی کار، تووشی ڕووداو بوو و گیانی لەدەستداوە. هەروەها ٣ کرێکاری دیکە لە ئیسفەهان، کاتی کۆڵاندنی بیرێکی ئاو، بە هۆی ڕووخانی بەشێک لە دیواری بیرەکە، کرێکارێک گیانی لەدەستدا و دوو کرێکاری دیکەش برینداربوون. هەروەها بە هۆی ئاگر گرتنی کارگەیەک لە شاری تەورێز، دوو کرێکار گیانیان لەدەستدا و کرێکارێکی دیکەش بریندار و ڕەوانەی نەخۆشخانە کران.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net