11

بەپێی هەواڵی گەیشتوو، ڕژیمی کۆماری ئیسلامی هاوکات لەگەڵ ساڵیادی دەستپێکردنی شۆڕشی “ژن، ژیان، ئازادی”، هێزێکی زۆری ڕەوانەی نێو شارەکانی کوردستان کردووە.
یەپێی ئەو وێنانەی کە بە دەستمان گەیشتوون، بە تایبەت لە شاری سەقز، بە ناردنی کاروانێکی گەورەی سەربازی و داخستنی ڕێگای گۆڕستانی ئاییچی، هەوڵی کۆنترۆڵکردنی ناڕەزایەتییەکان و هەروەها ڕێگری لە دەستپێکردنەوەی ڕەوتێکی نوێی ڕاپەڕینی خەڵکی داوە. هاوکات لە شارە جیاوازەکانی کوردستان، هێزە سەرکوتگەرەکانی ڕژیم، بە دانانی چەندین خاڵی پشکنینی نوێ و هەروەها بڵاوە پێکردنی ئەو هێزانە لە نێو شارەکاندا نیشانی داوە کە ترسی سەرهڵدانێکی نوێی لە دڵدایە.