مانگرتنی ٤ بەندکراوی سیاسی کورد بە مەبەستی پاڵپشتی لە مانگرتنی گشتی خەڵکی کوردستان

بە وتەی سەچاوەکانی مافی مرۆڤ، ٤ بەندکراوی سیاسی کوردی ڕاگیراو لە زیندانەکانی ئێڤین و یەزد بە مەبەستی پشتیوانی لە مانگرتنی گشتی خەڵکی کوردستان، مانیان لە خواردن گرتووە.

ئەو هاووڵاتییانە بە ناوەکانی “وریشە مۆرادی، زەینەب جەلالیان، سەکینە پەروانە و مۆتەلیب ئەحمەدیان”، لە پەیامێکدا ڕایانگەیاندووە کە مانگرتن لە خواردن بۆ بەندکراوان ڕەواترین شێوازی دەربڕینی ناڕەزایەتییە و هەروەها پشتیوانی خۆیان لە مانگرتنی گشتی خەڵکی کوردستان هاوکات لەگەڵ ساڵیادی گیانبەختکردنی “ژینا ئەمینی”، دەربڕی.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net