بەردەوامی دەستبەسەرکران و ناروونی چارەنووسی سەردار ڕامین لە نەغەدە

بە پێی ڕاپۆرتەکان، زیاتر لە 1 حەفتە بەسەر دەستبەسەرکرانی سەردار ڕامین تێپەربووە بەڵام هێشتا چارەنووسی ئەو کەسە نادیارە.

ئەو هاووڵاتییە حەفتەی ڕابردوو، لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕژیمەوە لە شاری نەغەدە بە بێ نیشاندانی بەڵگەی قەزایی دەستبەسەر و ڕەوانەی شوێنێکی نادیار کرا. ناوبراو لە مافی چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەمالە و دەستڕاگەیشتن بە پارێزەری سەربەخۆ بێبەش کراوە و تا کاتی دارشتنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک سەبارەت بە شوێنی ڕاگرتن، دۆخی تەندروستی و ئەو تۆمەتانەی کە خراونەتە پاڵی لەبەردەستدا نیە.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net