ئازادی کاتیی مامۆستایەکی دەستبەسەرکراوی خەڵکی شاری قوروە بە دانانی بارمتە

بەپێی ڕاپۆرتی ئەنجومەنی هاوئاهەنگی ڕێکخراوە پیشەیییەکانی مامۆستایانی ئێران، “ڕەشید حیسامی” مامۆستای بەندکراوی خەڵکی شاری قوروە، بە دانانی بارمتەی قورس لە زیندانی ناوەندی شاری سنە، بە شێوەیەکی کاتیی ئازاد کراوە.

ناوبراو ڕێکەوتی ٢٣ی خەرمانان، بە هێرشی هێزە ئەمنیەکانی ڕژیم بۆ سەر ماڵەکەی دەستبەسەر و ڕەوانەی یەکێک لە گرتووخانە ئەمنیەکانی ڕژیم لە شاری قوروە کرا. بە وتەی سەرچاوەکانی هەواڵ، ئەو هاووڵاتییە بە هۆی ئەشکەنجەی جەستەیی و دەروونی هێزە ئەمنیەکانەوە، چەندین جار بێهۆش  و ڕەوانەی نەخۆشخانەکانی پەیوەندیدار بە ئەو هێزانە کرابووە.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net