پەیام – ماڵپەڕێکی سیاسی و هەواڵی

ئازادبوونی هاووڵاتییەک بە دانانی بارمتەی قورس

 

لە ڕۆژانی ڕابردوودا، “هیوا عەبدوڵڵاهی“، هاووڵاتیی دەستبەسەرکراو، بە دانانی بارمتەی قورس و بە شێوەی کاتی لە زیندانی ناوەندیی مەهاباد ئازاد کرا.
ئەو هاووڵاتییە پاش ١٥ ڕۆژ دەستبەسەربوون لە گرتووخانە ئەمنییەکان و ١٨ ڕۆژ ڕاگرتن لە زیندانی ناوەندیی مەهاباد، بە دانانی بارمتەی ١٠ ملیار تمەنی ئازاد کراوە. شایانی باسە ناوبراو لەم ماوەیەدا لە مافی چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی و دەستڕاگەیشتن بە پارێزەر بێبەش بووە و تا ئێستا زانیارییەک سەبارەت بەو تۆمەتانەی خراونەتە پاڵی بڵاو نەکراوەتەوە.

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *