بەپێی ڕاپۆرتەکان، “وەحید ویدافەر“، هاووڵاتیی دانیشتووی شاری تەورێز، پاش دانانی بارمتەیەکی قورس بە شێوەیەکی کاتی لە گرتووخانەی ئەو شارە ئازاد کرا.
ناوبراو لە ڕێکەوتی ١٤ی گەلاوێژدا لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرابوو. بە گوتەی سەرچاوە ئاگادارەکان، هۆکاری دەستبەسەرکردنی بۆ بەدڵبوون (لایک)ی یەکێک لە پەڕەکانی سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا دەگەڕێتەوە. ئەو هاووڵاتییە بە تۆمەتی “بێڕێزیکردن بە ڕێبەری کۆماری ئیسلامی” و “هاوکاری لەگەڵ دەوڵەتی ئیسرائیل” تۆمەتبار کراوە.


