بەیانیی ئەمڕۆ شاری ئیلام کەوتە ژێر ئاوی لافاوەکە زیانی بە ماڵ و دووکانی خەڵک گەیاند. ئەم ڕووداوە شەپۆلێک لە ناڕەزایەتیی بەرامبەر بە شێوازی هەڵسوکەوتی دامودەزگە حکوومییەکان لێکەوتەوە. هاووڵاتییان دەڵێن ساڵانێکە داوایان لە شارەوانی کردووە ژێرخانی شار باشتر بکات، بەڵام سەرەڕای دووپاتکردنەوەی داواکارییەکانیان، هیچ وەڵامێکیان وەرنەگرتووە.
لافاو لە ئیلام و زیانگەیاندن بە ماڵ و دووکانی هاووڵاتییان


