پەیام – ماڵپەڕێکی سیاسی و هەواڵی

ئازادبوونی کاتی ژینا ئەحمەدی لە سنە

 

لە رۆژانی ڕابردوودا، “ژینا ئەحمەدی” خەڵکی ناوچەی “نگڵ” و دانیشتووی شاری مەریوان، بە دانانی بارمتەی قورس و بە شێوەی کاتی لە گرتووخانەی شاری سنە ئازاد کراوە.

ئەو هاووڵاتییە ڕێککەوتی ١٣ی ڕەزبەر، بە هێرشی هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بۆسەر ماڵەکەی لە مەریوان دەستبەسەر و ڕەوانەی گرتووخانەی ناوەندی شاری سنە کرابوو و پاش تێپەراندنی ٣٦ رۆژ لەو گرتووخانە بە دانانی بارمتەی ١ مڵیارد و ٨٠٠ مڵوێن تمەنی تا کاتی کۆتایی هاتن بە کۆبوونەوەی دادگاکانی ئازاد کرا.

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *