سێ هاووڵاتیی بەلووچ بە ناوەکانی «حەنزەلە جەمالزەهی»، «ئومێد جەمالزەهی» و «موبین گەنگۆزەهی»، لە ڕێگەی لەخشک بۆ زاهیدان، بەهۆی تەقەکردنی ڕاستەوخۆ و بێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەختەی هێزە سەربازی و ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران گیانیان لەدەست دا.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، بەرەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە هێزە سەربازی و ئەمنییەکان تەقەیان لە ئۆتۆمبێلێک کردووە کە ئەو سێ هاووڵاتییە بەلووچەی تێدا بووە و لە ئەنجامدا هەموو سەرنشینەکانی کوژراون.
سەرچاوەکانی هەواڵ ناسنامەی ئەم سێ کەسەیان پشتڕاست کردووەتەوە، بەڵام تا ئێستا هیچ ڕوونکردنەوە و زانیارییەک سەبارەت بە وردەکاری و هۆکاری ڕووداوەکە لەبەردەستدا نییە.
کوژرانی سێ هاووڵاتیی بەلووچ بە تەقەی ڕاستەوخۆ لە ڕێگەی لەخشک بۆ زاهیدان


