تەیب ڕۆستەمی، کۆڵبەرێکی تەمەن ٣٤ ساڵ و خەڵکی شاری بانە، سەرلەبەیانیی ڕۆژی شەممە لە ناوچە سنوورییەکانی «سوورکێو»ی سەر بە شاری بانە، بە تەقەی ڕاستەوخۆ و لە مەودای نزیکی هێزە سنوورپارێزەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران گیانی لەدەست دا.
بەپێی گوتەی سەرچاوە ئاگادارەکان، هێزە چەکدارەکان بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەختە و لە مەودایەکی نزیکەوە دەستڕێژی گوللەیان لە ناوبراو کردووە.
گیانلەدەستدانی کۆڵبەرێکی کورد لە سنووری شاری بانە


