بەیانیی ڕۆژی دووشەممە ١٨ی خەزەڵوەر، سزای لەسێدارەدانی بەندکراوێک بە ناوی «حوسێن مۆمنی»، تەمەن ٣٢ ساڵ و خەڵکی بابۆلسەر، لە زیندانی مەتیکەڵای شاری بابۆل جێبەجێ کرا.
ناوبراو نزیکەی سێ ساڵ و حەوت مانگ لەمەوبەر بە تۆمەتی «کوشتنی هاوسەرەکەی» لە ناوچەی ئەجاکسەری بابۆلسەر دەستبەسەر کرابوو و دواتر لەلایەن دادگای تاوانەکانەوە حوکمی سێدارەی بەسەردا درابوو.
لەسێدارەدانی بەندکراوێک لە گرتووخانەی مەتیکەڵای بابۆل


