بەپێی ڕاپۆرتێکی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم، کە بڕیارە هەفتەی داهاتوو لە کۆبوونەوەی دەستەی پارێزگاراندا تاوتوێ بکرێت، ئەنجامدانی پرۆسەی چاودێری و پشکنین لە ناوخۆی ئێراندا بەبێ دواکەوتن بە پێویستییەکی گرنگ و بەپەلە وەسف کراوە.
بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانسەکە داوای لە تاران کردووە بۆ دروستکردنی متمانە و خۆشکردنی زەمینەی ڕێککەوتنێکی فراوانتر، هەنگاوی تەکنیکی و پراکتیکی بۆ دابینکردنی مەرجەکانی گەڕانەوەی پشکنەرە نێودەوڵەتییەکان بگرێتە بەر.
ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم داوا دەکات پشکنەرەکانی بگەڕێنەوە بۆ ئێران


