پەیام – ماڵپەڕێکی سیاسی و هەواڵی

لەسێدارەدانی پێنج بەندکراولەگرتووخانەکانی ئێراندا

 

بەپێی ڕاپۆرتەکان، لانیکەم پێنج بەندکراو لە گرتووخانەکانی ئێراندا بە تۆمەتی تاوانی کوشتن و بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکانەوە لەسێدارە دران.
ناسنامەی پێنج لەو لەسێدارەدراوانە ئاشکرا کراوە کە بریتین لە: «سیاوەش حوسێنی»، «حوسێن مەنووچێهری»، «حەمید خودابەخش»، «ئیسماعیل پوورئامشەل» و «یەعقووب حەیدەرپوور». ئەم کەسانە لە ساڵانی ڕابردوودا بە تۆمەتی «کوشتنی بەئەنقەست» و تاوانەکانی پەیوەندیدار بە ماددەی هۆشبەر دەستبەسەر کرابوون و سزاکانیان بەمدواییە جێبەجێ کراوە.

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *