43
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٨ی ڕێبه‌ندانی ١٤٠٢، میلیشیاكانی سه‌ر به كۆماری ئیسلامی له ڕێگه‌ی په‌هباد و مووشكهوه هێرشیان كرده سه‌ر بنكه‌ی نیزامیانی ئه‌مریكایی له سنووری نێوان سووریه و ئۆردۆن و به‌وهۆیه‌وه سێ سه‌رباز گیانیان له‌ده‌ستدا و ٣٠ كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.
به‌پێی زانیارییه‌كان، له كاتی هێرشی میلیشیاكانی سه‌ر به كۆماری ئیسلامی بۆ سه‌ر بنكه‌ی نیزامی ته‌نه‌ف، سیسته‌می دژه مووشه‌كی و په‌هبادی كاری نه‌كردووه و به‌رپرسانی نیزامی ئه‌مریكا خه‌ریكی لێكۆڵینه‌وه له چۆنیه‌تی ڕووداوه‌كه‌ن. هه‌روه‌ها جۆ بایدن سه‌رۆك كۆماری ئه‌مریكا له لێدوانێكدا ڕایگه‌یاندووه كه له كات و ساتی گونجاو‌دا وڵامی ئه‌و هێرشانه ئه‌ده‌نه‌وه.