55
به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٨ی ڕێبه‌ندان، كۆمه‌ڵێك له لایه‌نگرانی كۆمه‌ڵه له گوندی “نگڵ”ی سه‌ر به شاری مه‌ریوان، به بۆنه‌ی نزیكبوونه‌وه به ٢٦ی ڕێبه‌ندان، ڕۆژی كۆمه‌ڵه، چالاكی ته‌بلیغیان ئه‌نجام دا.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته، له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه به ڕۆژی كۆمه‌ڵه، دۆستان و لایه‌نگرانی كۆمه‌ڵه و حیزبی كۆمۆنیستی ئێران له گوندی “نگڵ”ی سه‌ر به شاری مه‌ریوان به نووسی دروشمه‌كانی “بژی كۆمه‌ڵه، بژی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران” و “بژی سۆسیالیزم”، هاتنی ٢٦ی ڕێبه‌ندانیان له هه‌موو تێكۆشه‌رانی ڕێگای ئازادی و به‌رابه‌ری پیرۆزبایی كرد.