بانگه‌وازی خه‌ڵكی سمیرۆم بۆ مانگرتن و خۆپێشاندان له‌ ڕۆژانی ١٠ و ١١ی ڕێبه‌ندان

 

خه‌ڵكی شۆڕشگێڕی شارستانی سمیرۆم له‌ پارێزگای ئیسفه‌هان به‌ بڵاوكردنی بانگه‌وازێك له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان داویان له‌ خه‌ڵكی ئه‌و شاره‌ كرد، دژبه‌ سه‌پاندنی سزای سێداره‌ به‌سه‌ر دوو به‌ندكراوی خه‌ڵكی ئه‌و شاره‌ بازاڕه‌كان دابخه‌ن و له‌سه‌ر شه‌قام ناڕه‌زایه‌تی ده‌رببڕن.

له‌ ڕاگه‌یاندنی خه‌ڵكی سمیرۆم دا هاتووه‌: “به‌ مه‌به‌ستی ڕاگرتنی سزای ئێعدامی “فازڵ به‌هرامیان” و “مێهران به‌هرامیان” ڕۆژانی سێشه‌ممه‌ و چوارشه‌ممه‌ ١٠ و ١١ی ڕێبه‌ندان له‌ سه‌رانسه‌ری ئه‌و شاره‌ دووكانه‌كان دابخه‌ن و خه‌ڵك له‌سه‌ر شه‌قام خۆپێشاندان بكه‌ن به‌ڵكوو هه‌موو پارێزگای ئیسفه‌هان ببێته گۆڕه‌پانی ناڕه‌زایه‌تی. “مێهران به‌هرامیان” و “فازڵ به‌هرامیان” دوو برای هه‌میشه زیندووی “موارد به‌هرامیان” له‌ گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی ژینا، به‌ تۆمه‌ته‌كانی موحاره‌به‌ و “تێكدانی ئه‌منیه‌تی وڵات” به‌ ئێعدام مه‌حكووم كراون، هه‌روه‌ها دوو خۆپێشانده‌ری شۆڕشی ژینا به‌ ناوه‌كانی “داریووش ساعدی” و “یوونس به‌هرامیان” هه‌ر یه‌كه‌و به‌ ١٦ ساڵ زیندان سزا دراون.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net