28
ڕۆژی دووشه‌ممه ٩ی ڕێبه‌ندانی ١٤٠٢، كرێكارانی گرووپی میللی فولادی ئه‌هواز بۆ حهوتهمین ڕۆژی به‌رده‌وام دژبه جێبه‌جێ نه‌كردنی داخوازییه‌كانیان ده‌ستیان له‌كار كێشاوه و خۆپێشاندانیان كرد.
شه‌وی ڕابردوو به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی شیركه‌ت له به‌یاننامه‌یه‌كی ناڕوون و به نیشاندانی چه‌ند فیشی حقوقی، باسی له په‌سه‌ندكردنی گه‌ڵاڵه‌ی ڕیزبه‌ندی پیشه‌كان كرد و ڕایگه‌یاند كه له سه‌ره‌تای به‌فرانباره‌وه ئه‌و گه‌ڵاڵه‌یه چووه‌ته بواری جێبه‌جێكرانه‌وه. ڕۆژی دووشه‌ممه كرێكارانی فولاد به مه‌به‌ستی ڕوونكردنه‌وه‌ی شێوه‌ی به‌ڕێوه‌چوونی گه‌ڵاڵه‌ی ڕیزبه‌ندی و به‌كرده‌وه‌ده‌رهاتنی بۆ هاوكاره‌كانیان له شیركه‌تی شه‌فه‌ق، ده‌ستیان له‌كار كێشاوه و له‌به‌رده‌م ده‌رگای شیركه‌ت خۆپێشاندانیان كرد.