32
خانه‌نشینكراوانی كیشوه‌ری و ته‌ئمیین ئیجتیماعی له شاره‌كانی كرماشان، ئه‌هواز و یه‌زد ڕۆژی سێشه‌ممه ١٠ی ڕێبه‌ندانی ١٤٠٢، بۆ جارێكی دیكه دژبه دۆخی خراپی مه‌عیشه‌تی كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، خانه‌نشینكراوانی كیشوه‌ری، له‌شكه‌ری، ته‌ئمیین ئیجتیماعی و به‌شێك له خانه‌نشینكراوانی موخابرات له شاره‌كانی كرماشان، ئه‌هواز و یه‌زد به‌پێی بانگه‌وازێك كه پێشتر بڵاو كرابۆوه، له‌به‌رده‌م ئوستانداری كۆبوونه‌وه. خانه‌نشینكراوان خوازیاری چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاستی حه‌قه‌ست به‌پێی هێڵی هه‌ژاری، به‌كرده‌وه‌ده‌رهاتنی گه‌ڵاڵه‌ی یه‌كسانسازی و دابینكردنی بیمه‌ی دره‌مانی كارامه بوون.