ڕۆژی سێشه‌ممه ١٠ی ڕێبه‌ندانی ١٤٠٢، ناڕه‌زایه‌تی كه‌شاوه‌رزانی فه‌ڕانسه‌وی و ئاڵمانی بۆ وڵاتانی بلژیك، ڕۆمانی، له‌هستان و هۆله‌ند په‌ره‌ی سه‌ند و كه‌شاوه‌رزان به تراكتۆره‌كانیان ئۆتووبانه‌كانیان داخست.
به‌پێی ئه‌و ویدیۆیانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه، كه‌شاوه‌رزانی فه‌ڕانسه‌وی وێڕای به‌ڵێنه‌كانی ده‌وڵه‌ت بۆ جێبه‌جێكردنی داخوازییه‌كانیان، درێژه‌یان به مانگرتن داوه و ڕایانگه‌یاندووه كه ئه‌گه‌ر ته‌واوی داخوازییه‌كانیان جێبه‌جێ نه‌كرێت و ده‌وڵه‌ت هه‌نگاوی كرده‌وه‌یی هه‌ڵ نه‌گرێت، ئه‌وه له‌به‌رده‌م پاڕله‌مانی ئورووپا له بلژیك كۆده‌بنه‌وه. كه‌شاوه‌رزان خوازیاری كه‌مكردنه‌وه‌ی باج، قه‌ده‌غه‌ی هاورده‌كردنی به‌رهه‌می كشتووكاڵی ده‌ره‌كی، پێدانی پشكی سووته‌مه‌نی و ته‌زمینی كڕینی به‌رهه‌مه‌كانیان به نرخی گونجاو له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه بوون.c