32
كرێكارانی شاغڵ له وزه‌خانه‌ی به‌ندئاوی “دز” له شارستانی ئه‌ندیمشك، ڕۆژی چوارشه‌ممه ١١ی ڕێبه‌ندان، له ناڕه‌زایه‌تی به بێكاركردنیان له‌لایه‌ن نوێنه‌ری ئه‌و شاره له مه‌جلسی ڕژیم، له‌به‌رده‌م فه‌رمانداری كۆبوونه‌وه.
به‌وته‌ی كرێكاران، بڕیاری له‌سه‌ركار ده‌ركردنی كرێكارانی ڕۆژموزدی شاغڵ له پڕۆژه‌ی وزه‌خانه‌ی به‌ندئاوی ”دز” له ئه‌ندیمشك، له‌لایه‌ن “فه‌ریدوون حه‌سه‌نوه‌ند” نوێنه‌ری گه‌نده‌ڵی ئه‌و شاره له مه‌جلیسی كۆنه‌په‌ره‌ستی كۆماری ئیسلامی ده‌ركراوه. ئه‌و به‌رپرسه‌ی ڕژیم فه‌رمانی داوه كۆمه‌ڵێك له خزم و كه‌س و كاری خۆی له شوێنی كرێكارانی بێكاركراوه دابمه‌زرێنێت و ئه‌و هه‌وڵه‌ی ناوبراو كاردانه‌وه‌ی توندی كرێكارانی لێكه‌وتۆته‌وه.