ڕۆژی چوارشه‌ممه ١١ی ڕێبه‌ندان، بازاڕیان و دووكاندارانی شارستانی سمیرۆم له پارێزگای ئیسفه‌هان، له ناڕه‌زایه‌تی به سه‌پاندنی سزای ئێعدام به‌سه‌ر دوو خۆپێشانده‌ری ئه‌و شاره به ناوه‌كانی “فازڵ به‌هرامیان” و “مێهران به‌هرامیان”، بۆ دووهه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام دووكانه‌كانیان داخست.
”مێهران و فازڵ به‌هرامیان” دوو برای هه‌میشه زیندووی موراد بههرامیانن كه له ڕه‌وتی شۆڕشی ژینا له‌لایه‌ن كۆماری ئیسلامیه‌وه كوژرا. ئه‌و دوو به‌ندكراوه پاش ده‌ستبه‌سه‌ركرانیان له‌لایه‌ن ڕژیمه‌وه به تۆمه‌تی بێ بنه‌مای “موحاره‌به” مه‌حكووم و سزای سێداره‌یان به‌سه‌ردا سه‌پێندراوه. به‌پێی دوایین زانیاری، فازڵ و مێهران به مه‌به‌ستی جێبه‌جێكردنی سزاكه‌یان ڕه‌وانه‌ی به‌ندی تاكه‌كه‌سی كراون. ڕۆژی ڕابردوو خه‌ڵكی شاری سمیرۆم به‌دوای بانگه‌واز بۆ مانگرتن، به شێوه‌ی گشتی دووكانه‌كانیان داخست و هه‌ڕه‌شه‌یان له ده‌زگای قه‌زایی كرد كه ئه‌گه‌ر ئه‌و دوو گه‌نجه ئێعدام بكه‌ن، سه‌راسه‌ری پارێزگای ئیسفه‌هان ئه‌كه‌ن به گۆڕه‌پانی خه‌بات دژبه كۆماری ئیسلامی.