به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، وه‌زاره‌تی په‌وروه‌رده‌ی كۆماری ئیسلامی قوتابییه‌كی خه‌ڵكی گوندی “سلێن”ی سه‌ر به شاری سه‌وڵاوا به ناوی “ئارین ئه‌دوایی” كه له زانكۆی فه‌رهه‌نگیان قه‌بووڵ بووه، له ناونووسی له‌و زانكۆیه مه‌نع كردووه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، “ئارین ئه‌دوایی” به پله‌ی ٢٣٩ له كۆنكووری ١٤٠٢دا له زانكۆی فه‌رهه‌نگیان قه‌بووڵ بووه، به‌ڵام له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ئامووزش و په‌روه‌رشی كۆماری ئیسلامی له ناونووسی مه‌نع و وه‌رگرتنی به‌بێ هۆكار ڕه‌د كراوه‌ته‌وه. كۆماری ئیسلامی به درێژایی ته‌مه‌نی دا به‌رده‌وام جیاوازی له نێوان قوتابیانی كورد و نه‌ته‌وه‌كانی دیكه‌ی ئێران داناوه و به‌شێكی زۆر له قوتابیانی سه‌ركه‌وتوو له ناونووسی له زانكۆ ناسراوه‌كانی تاران و گه‌وره‌شاره‌كان مه‌نع كراون یان بۆ زانكۆ دووره‌ده‌سته‌كان دوور خراونه‌ته‌وه، هه‌ندێك جاریش وه‌كوو خوێندكاری ستاره‌دار هه‌ژمار كراون و له پڕۆسه‌ی خوێندن بێبه‌ش كراون.