ڕۆژی چوارشه‌ممه ١١ی ڕێبه‌ندانی ١٤٠٢، خه‌ڵكی شۆڕشگێڕی شاره‌كانی سنه و بۆكان سه‌ردانی بنه‌ماڵه‌ی هه‌میشه زیندووان “محه‌ممه‌د فه‌رامه‌رزی” و “وه‌فا ئازه‌ربار”یان كرد و هاوخه‌می خۆیان له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كانیان ده‌ربڕی.
ڕۆژی چوارشه‌ممه و یه‌ك ڕۆژی به‌دوای مانگرتنی شكۆداری خه‌ڵكی شاره جۆراوجۆره‌كانی كوردستان به بۆنه‌ی له‌سێداره‌دانی “محه‌ممه‌د فه‌رامه‌رزی”، “پژمان فاتحی”، “وه‌فا ئازه‌ربار” و “موحسن مه‌زڵووم”، خه‌ڵكی شۆڕشگێڕی سنه سه‌ردانی ماڵی خاڵۆی “محه‌ممه‌د فه‌رامه‌رزی”یان كرد و به وتنه‌وه‌ی دروشم ڕێزیان له بیره‌وه‌رییه‌كانی گرت. له‌لایێكی دیكه‌وه، خه‌ڵكی بوێر و ئازادیخوازی بۆكان بۆ دووهه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام له ماڵی باوكی “وه‌فا ئازه‌ربار” كۆبوونه‌وه و هاوخه‌می خۆیان له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی ده‌ربڕی.