ڕۆژی چوارشه‌ممه ١١ی ڕێبه‌ندان، بە پيشەنگایەتی لاوانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە فڕانکفۆرتی ئاڵمان، بۆ پشتیوانی له به‌ندكراوانی مانگرتووی زیندانه‌كانی ئێڤین و قزلحه‌سار و هه‌روه‌ها ئیدانه‌كردنی ئێعدامی به‌ندكراوان له‌لایه‌ن كۆماری ئیسلامیه‌وه مانگرتن به‌ڕێوه‌چوو.
ئه‌و مانگرتنه له‌لایه‌ن ئازادیخوازانی هه‌رێمه‌كه كه له ژماره‌یێك له پارت و لایه‌نه سیاسیه چه‌په‌كان، شۆرای كوردان و كۆمیته‌ی یه‌كگرتوویی و كه‌سانی سه‌ربه‌خۆ پێكهاتووه، بڕیاره كه له ڕۆژی ٣١ی ژانویه‌ی ٢٠٢٤وه بۆ ماوه‌ی چوار ڕۆژ مانگرتن به‌ڕێوه ببه‌ن. ئامانج لەو مانگرتنە پشتیوانی لە بنه‌ماڵه‌ی به‌ندكراوانی له‌سێداره‌دراو و شه‌رمه‌زاركردنی جه‌نایه‌ته‌كانی كۆماری ئیسلامی بۆ كپ كردنی ده‌نگی ئازادیخوازی گه‌لانی ئێرانه. به‌شداربووانی ئه‌و چالاكییه به وتنه‌وه‌ی دروشم و به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی وێنه‌ی به‌ندكراوانی ئێعدام كرا‌و، خوازیاری ڕاگرتنی حوكمی ئێعدام له ئێران بوون.