39
ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانی كۆماری ئیسلامی به هاوكاری ده‌زگای قه‌زایی كۆمه‌ڵێك له بنه‌ماڵه‌ی دادخوازانی شۆڕشی ژینایان خستۆته ژێر گوشار تاكوو به وه‌رگرتنی دیه واز له سكاڵا بێرن و بێده‌نگی ڕابگرن.
به‌پێی یاسای بنه‌ڕه‌تی وڵات، وه‌رگرتنی دیه مافی بنه‌ماڵه‌ی كوژراوه‌كه‌یه و ده‌زگای قه‌زایی ناتوانێت دایك و باوكی كوژراوه‌كه به زۆر ناچار به وه‌رگرتنی دیه بكات، ئه‌ركی ده‌زگای قه‌زایی به‌دواداچوون بۆ بكوژه‌كه و سزادانیه‌تی به‌ڵام ئه‌نجامی نادات. ئامانجی ڕژیم له‌و كاره بێده‌نگ كردنی بنه‌ماڵه‌كان و ڕێگری له چالاكییه‌كانیان بۆ دادخوازی خوێنی به ناحه‌ق ڕژاوی ڕۆڵهكانیانه و له‌و ڕێگایه زۆر جار بنه‌ماڵه‌كان ئازار ده‌درێن.