37
به‌یانی پێنجشه‌ممه ١٢ی ڕێبه‌ندان، حوكمی ئێعدامی به‌ندكراوێك به ناوی “مێهدی ئازه‌ریوون” له زیندانی ناوه‌ندی ورمێ جێبه‌جێ كرا.
به‌پێی زانیارییه‌كان، “مێهدی ئازه‌ریوون” چوار ساڵ له‌وه‌به‌ر به تۆمه‌تی كوشتنی به ئه‌نقه‌ست ده‌ستبه‌سه‌ر و دواتر له‌لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه به ئێعدام مه‌حكووم كرابوو. شایانی باسه كه ڕۆژی ڕابردووش سزای سێداره‌ی به‌ندكراوێكی ژن به ناوی “زه‌هرا نه‌زه‌رییان” به هه‌مان تۆمه‌ت له زیندانی سه‌بزه‌وار جێبه‌جێ كرابوو. به ئێعدامی ئه‌و دوو به‌ندكراوه، ڕێژه‌ی له‌سێداره‌دراوانی ١٥ ڕۆژی ڕابردوو گه‌یشته ٢٨ كه‌س.