25
ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٢ی ڕێبه‌ندان، “نائێب عه‌سگه‌ری” به‌ندكراوی سیاسی خه‌ڵكی ورمێ، پاش محاكمه‌ی دووباره له‌لایه‌ن لقی ٢ی دادگای ئینقلابی ئه‌و شاره به تۆمه‌تی “به‌غی(شه‌ڕی چه‌كداری دژی نیزام)” به ئێعدام مه‌حكووم كرا.
“نائێب عه‌سگه‌ری” ته‌مه‌ن ٤٧ ساڵ له ڕێكه‌وتی ٢٦ی خاكه‌لێوه‌ی ١٤٠٢، به شێوه‌ی نهێنی له‌لایه‌ن لقی ٢ی دادگای ئینقلابی ورمێ به تۆمه‌تی موحاره‌به به ئێعدام مه‌حكووم كرا. پاش قبووڵكردنی داخوازییه‌كه‌ی بۆ پێداچوونه‌وه به‌و حوكمه له هه‌مان دادگا، تۆمه‌ته‌كه‌ی له موحاربه‌وه بۆ به‌غی گوڕدرا و مانگی ڕه‌زبه‌ری ئه‌مساڵ بۆ دووهه‌مین جار به ئێعدام مه‌حكووم و ئه‌گه‌ری هه‌یه له‌سێداره بدرێت.