36
ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٢ی ڕێبه‌ندانی ١٤٠٢، بنه‌ماڵه‌ی هه‌میشه زیندوو “فه‌ره‌یدوون مه‌حموودی” له گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی ژینا له‌سه‌ر مه‌زاری كۆبوونه‌وه و ڕێزیان له بیره‌وه‌رییه‌كانی گرت.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ڕۆژی پێنجشه‌ممه،هاوكات له‌گه‌ڵ ڕۆژی له‌دایكبوونی “فه‌ره‌یدوون مه‌حموودی”، بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و هه‌میشه زیندووه و ژماره‌یه‌ك له خه‌ڵكی ئازادیخوازی سه‌قز له‌سه‌ر مه‌زاری كۆبوونه‌وه و یادی ته‌واوی گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی و به‌رابه‌رییان به‌رز ڕاگرت. “فه‌ره‌یدوون مه‌حموودی” ته‌مه‌ن ٣٣ ساڵ، له ڕێكه‌وتی ٢٨ی خه‌رمانانی ١٤٠١ و له ڕه‌وتی شۆڕشی ژینا، به ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی سه‌ركوتگه‌رانی كۆماری ئیسلامی گیانی به‌ختكرد.