ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٢ی ڕێبه‌ندان، كرێكارانی وڵاتی فه‌نلاند گه‌وره‌ترین مانگرتنی گشتیان دژبه سیاسه‌ته‌كانی ده‌وڵه‌ت بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی مافی كرێكاران به‌ڕێوه برد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارانی فه‌نلاند له ئاست كه‌مكردنه‌وه‌ی مه‌زایای كرێكاران و دابه‌زینی ئاستی ڕیفاهی كۆمه‌ڵایه‌تی خه‌ڵك ناڕازین و ڕۆژی چوارشه‌ممه له باخچه‌ی ساوایانه‌وه مانگرتنیان ده‌ست پێكرد و ئێستا به‌شه جۆراوجۆره‌كانی ئه‌و وڵاته‌ی گرتۆته‌وه. بڕیاره ئه‌و مانگرتنه تا ڕۆژی شه‌ممه بخایێنێت و له‌و ماوه‌یه‌دا كرێكارانی به‌شه‌كانی سه‌نعه‌ت، خزمه‌تگوزاری كۆمه‌ڵایه‌تی، دووكانداران، هاتووچۆ و گواستنه‌وه، ڕێگه‌ی ئاسن و فڕۆكه‌خانه‌كان په‌یوه‌ست به‌و ناڕه‌زایه‌تیه گشتیه بوون. ڕۆژی پێنجشه‌ممه خۆپێشاندانێكی گه‌وره به به‌شداری ١٣ هه‌زار كرێكار له مه‌یدانی سێنای هلسینكی به‌ڕێوه‌چوو و ناڕازیان خوازیاری جێبه‌جێكردنی داخوازییه‌كانیان بوون.