“مه‌تین حه‌سه‌نی” له برینداره‌كانی شۆڕشی خه‌زه‌ڵوه‌ری ٩٨ و خه‌ڵكی بۆكان، له ڕۆژی ٣ی ڕێبه‌ندانی ١٤٠٢وه له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و بێسه‌روشوێن كراوه و هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر دۆخی ته‌ندرووستی له‌به‌رده‌ستدا نییه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانی ڕژیم “مه‌تین حه‌سه‌نی”یان به بیانووی دیداره‌كانی له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ی دادخوازانی شۆڕشی خه‌زه‌ڵوه‌ری ٩٨ و بزووتنه‌وه‌ی ژینا، هه‌روه‌ها سه‌ردانی مه‌زاری گیانبه‌ختكردووان ده‌ستبه‌سه‌ر و بێسه‌روشوێن كردووه. بنه‌ماڵه‌ی مه‌تین له‌و ماوه‌یه‌دا چه‌ندین جار سه‌ردانی ناونده ئه‌منیی و قه‌زاییه‌كانی بۆكان و شاری ورمێ‌یان كردووه به‌ڵام هیچ زانیارییه‌كیان له‌سه‌ر چاره‌نووسی ڕۆڵه‌كه‌یان ده‌ست نه‌كه‌وتووه و ئێستا نیگه‌رانی دۆخی ته‌ندرووستی ناوبراون.