سێ حیزبی پژاك، نهزالی خووزستان و گه‌لی به‌لووچستان ڕۆژی هه‌ینی ١٣ی ڕێبه‌ندان له به‌یاننامه‌یه‌كدا له‌سێداره‌دانی ده‌یان به‌ندكراویان له‌لایه‌ن كۆماری ئیسلامیه‌وه به توندی شه‌رمه‌زار كرد و داویان له خه‌ڵكی ئێران كرد یاریده‌ی دوو هه‌زار به‌ندكراوی دیكه بن كه چاوه‌ڕێی به‌ڕێوه‌چوونی سزای ئێعدامن.
بۆ نه‌ته‌وه‌كانی دانیشتووی وڵاتی ئێران سه‌باره‌ت به ده‌ستبه‌كاربوونی ماشێنی ئێعدامی به‌ندكراوانی سیاسی: به‌پێی زانیارییه‌كان، ڕژیمی فاشیستی كۆماری ئیسلامی لیستی دوو هه‌زار به‌ندكراوی بۆ له‌سێداره‌دان ئاماده كردووه. له نامه‌ی به‌ندكراوانی زیندانی قزلحه‌سار دا هاتووه: “ئێمه شایانی ئێعدام نین”، هه‌ر حه‌فته ژماره‌یه‌ك له به‌ندكراوانی قزلحه‌سار له‌سێداره ئه‌درێن، هه‌ر كات یه‌كێك له به‌ندكراوان ڕاگوێزی به‌ندی تاكه‌كه‌سی ده‌كه‌ن، هه‌موو به‌ندكراوانی دیكه و بنه‌ماڵه‌كانیان هه‌زار جار ئه‌مرن و زیندوو ئه‌بنه‌وه. له قزلحه‌سار بهندكراوانێکی زۆر به ئێعدام مه‌حكووم كراون و په‌روه‌نده‌ی زۆربه‌یان بۆ جێبه‌جێكردنی سزاكه‌یان ڕه‌وانه‌ی لقی ئیجرای ئه‌حكام كراوه. ئێستا به‌ندكراوانی قزلحه‌سار بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی ئازادیخواز ده‌نگیان ببیستن، هه‌ر سێشه‌ممه مان له خواردن ده‌گرن و داوا له خه‌ڵك و كۆمه‌ڵگای جیهانی ده‌كه‌ن پشتیوانیان بن.