بە پێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی چوارشەممە ١١ ڕێبەندانی ١٤٠٢، هێزەکانی هەنگی مەرزی بانە، کۆمەڵێک کۆڵبەریان دهستبهسهر كردووه و ناچاریان کردوون کە لە کاتی هاتنە خوارەوە لە شاخ لەسەر بەفر پاڵکەون لە هەمان کاتدا بە دەنگی بەرز هاوار بکەن هەڵەم کرد.
ئەم هەڵسوکەوتە نامرۆڤانەی هێزەکانی ڕژێم دەرخەری ئەوەیە كه ڕژێمی جهنایهتكاری ئیسلامی لە کوشتن، سوکایەتی و ئازاردانی خەڵکی کورد سڵ ناکاتەوە. ئەم جۆرە ڕەفتار و تاوانانه نیشانهی دۆژمنایهتی ئاشكرای ڕژیم لهگهڵ خهڵكی كوردستانه. پێویستە لە دژی ئەم جینایەتانە دەست بە خەبات و ناڕەزایەتی بکرێ و کۆڵبەریی، ئەم کارە ناچاریی و پڕ مەترسییه کۆتایی پێ بهێنرێت. بۆ ئهم مەبەستەش پێویستە لە هەنگاوی یەکەمدا لە ڕێگەی خەبات و ناڕەزایەتییەوە ڕژیمی هار و جینایەتکاری ئیسلامی ناچار بکرێت کە کارێکی شیاو بۆ ئەم زەحمەتکێشانە دابین بکات یان لە ڕێگەی پێدانی بیمەی بێکارییەوە، ژیان و بژێویان دابین بکات، بۆ ئەوەی چیتر ناچار نەبن پەنا ببەنە بەر ئەو کارە دژواره. لە هەنگاوی دواتردا دەبێ ڕژیم ناچار بکرێت قەرەبووی بنەماڵەی ئەو کۆڵبەرانە بکاتەوە کە لەو ڕێگایەدا گیانیان لەدەستداوە یان بریندار بوون. وە سەرئەنجام بە ڕووخاندن و لەگوڕنانی ئەم دەسەڵاتە سیتەمکار و چەوسێنەرە، بۆ هەمیشە کۆتایی بە دیاردەکانی وەک کۆڵبەری و سووختبەری و دەیان ڕەنج و ئازاری کۆمەڵایەتی دیکە بهێنرێت کە هۆکار و سەرچاوەکەیان دەسەڵاتی ڕەشی کۆماری ئیسلامییە.