36
فه‌رشاد مۆئمنی ئابووریناس له ڕاپۆرتێكدا ڕایگه‌یاند: ڕێژه‌ی په‌راوێزنشینی له ئێران سنووری ٢٥ ملیۆن كه‌سی تێپه‌ڕاندووه و ئه‌مه هۆشدارێكه بۆ سه‌رهه‌ڵدانی سه‌دان كێشه‌ی ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی.
له ڕاپۆرتی ناوه‌ندی لێكۆڵینه‌وه‌كانی مه‌جلیس دا هاتووه كه ڕه‌وه‌ندی چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاماری جه‌معیه‌تی ژێر هێڵی هه‌ژاری گه‌یشتۆته ٣٠٪ كه یه‌ك له‌سه‌ر سێی كۆی گشتی دانیشتووانی وڵات ئه‌گرێته‌وه. ئه‌وه له حاڵێكدایه كه هاوكات ٤٠ له سه‌دی دیكه‌ی جه‌معیه‌ت نزیك له هێڵی هه‌ژاری بوونه‌ته‌وه، سفره‌ی خه‌ڵك به ته‌واوی لاواز بووه و كواڵێتی خۆراكیش به شێوه‌یێكی به‌رچاو دابه‌زیوه.