25
ڕۆژی هەینی ١٣ی ڕێبەندانی ١٤٠٢ی هەتاوی، کۆمەڵێک لە دۆستان و لایەنگرانی کۆمەڵە و حیزبی کۆمۆنیستی ئێران، بۆ پێشوازی لە ٢٦ی ڕێبەندان ڕۆژی کۆمەڵە، ڕێوڕەسمێکیان به‌ڕێوه برد.
به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، كۆمه‌ڵێك له لایه‌نگرانی كۆمه‌ڵه و حیزبی كۆمۆنیستی ئێران ڕۆژی هه‌ینی لە بەرزایەکانی دەوروبەری شاری سەقز ڕێوڕه‌سمێكیان به بۆنه‌ی ٢٦ی ڕێبه‌ندان، ڕۆژی كۆمه‌ڵه، بەڕێوە بردووه و وێڕای ڕێزلێنان لەو ڕۆژە مێژووییە، مانگرتنی سەرکەوتووانەی خەڵکی کوردستانیان لە جەماوەری قارەمانی کوردستان و شاری سەقز پیرۆزبایی کرد. به‌شداربووانی ئه‌و مه‌راسمه هه‌روه‌ها یادی هاوڕێ “محه‌ممه‌د حسێن کەریمی“یان بەرز ڕاگرت و به‌ڵێنیان دا درێژه‌ده‌ری ڕێگای پڕ له شانازی گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی و به‌رابه‌ری بن.