پەیام – ماڵپەڕێکی سیاسی و هەواڵی

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی دوو برای خه‌ڵكی بانه له‌ شاری تاران

 

ڕۆژی شەممە ٧ی ڕێبەندانی ١٤٠٢، “جەماڵ و کەماڵ عەبدوڵڵایی” دوو برای خەڵکی گوندی “بەردەڕەش“ی سەر بە شاری بانە، پاش بانگکران بۆ دادگای تاران دەستبەسەر و بۆ زیندانی ئێڤین گوازرانەوە.

“جەماڵ و کەماڵ عەبدوڵڵایی“، سەرەتای مانگی گوڵانی ساڵی ١٤٠٠ لەلایەن ئیتلاعاتی سپای پاسدارانه‌وه‌ لە شاری بانە دەستبەسەر و بۆ گرتووخانه‌ی ئەو ناوەندە ئەمنیه‌تیه‌ لە تاران گوازرانەوە. ئه‌و دوو هاووڵاتیه‌ له‌ ماوه‌ی به‌ندكرانیان دا له‌ ده‌ستڕاگه‌یشتن به‌ پارێزه‌ر و چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ بێبه‌ش و پاش ماوه‌یه‌ك، له‌ مانگی ڕه‌شه‌مه‌ی ساڵی ١٤٠١دا هه‌ر یه‌كه‌و به‌ دانانی وه‌سیقه‌ی ٢٥ ملیارد تمه‌نی له‌ گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی سپای تاران ئازاد كران. به‌پێی زانیارییه‌كان، جه‌ماڵ و كه‌ماڵ عه‌بدۆڵڵاهی بە تۆمەتی ده‌ربازكردنی كه‌سانێك له‌ سنووری بانه كه‌ ده‌ستیان له‌ كوشتنی “موحسن فه‌خریزاده‌“دا بووه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوون.

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *