له ڕۆژانی ڕابردوودا، كچێكی خه‌ڵكی بانه به ناوی “دیمه‌ن سه‌عیدی” و مێرمنداڵێكی خه‌ڵكی سه‌قز به ناوی “سینا عه‌بدۆلی” ته‌مه‌ن ١٧ ساڵ له ڕاێگهی خۆكوژیه‌وه كۆتاییان به ژینانیان هێناوه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، هۆكاری خۆكوژی ئه‌و دوو گه‌نجه وه‌كوو هه‌میشه كێشه‌ی خێزانی ڕاگه‌یێندراوه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه ڕوونه ئه‌وه‌یه كه نه‌بوونی هه‌لی كار، نه‌بوونی هیوا به داهاتوو، نه‌بوونی ئازادی و مافی هه‌لبژاردن“، داڕمانی بنه‌ما ئابووری، كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسییه‌كان، كولتووری پیاوسالاری و هاوسه‌رگیری له ته‌مه‌نی منداڵی، گیرۆده‌بوون به مادده‌ی هۆشبه‌ر، هه‌ژاری سه‌پێندراو به‌سه‌ر كۆمه‌ڵگا، نه‌بوونی ئیمكاناتی ڕیفاهی و سه‌ركوتی وه‌حشیانه‌ی كۆماری ئیسلامی سه‌ره‌كی ترین هۆكاره‌كانی هه‌ڵكشانی ئاماری خوكۆژی له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان و ئێرانه.