32
به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تی شیلی ڕۆژی شه‌ممه ١٤ی ڕێبه‌ندان ڕایانگه‌یاند: به‌هۆی ئاگرگرتنی جه‌نگه‌ڵه‌كانی ئه‌و وڵاته تا ئێستا ٤٦ كه‌س گیانیان له‌ده‌ست داوه.
“كابرییێل بوریچ” سه‌رۆك كۆماری شیلی له ناوه‌ند و باشووری ئه‌و وڵاته باری نائاسایی ڕاگه‌یاندووه، گۆڕانكارییه‌كانی كه‌ش و هه‌وا، هه‌وای گه‌رم و وشك به ٤٠ پله‌ی سلێزی، بووه‌ته هۆی ته‌شه‌نه‌كردنی ئاگره‌كه بۆ ناوچه‌كانی دیكه و كۆنتڕۆڵكردنی زۆر ئه‌سته‌م بووه. له ئێستادا ئاگر له ٩٢ ناوچه‌ی جه‌نگه‌لی كه‌وتووه‌ته‌وه و ئه‌گه‌ری هه‌یه ڕێژه‌ی قوربانیان بڕواته سه‌ره‌وه.