خۆپپێشاندانی خه‌ڵكی ئارژانتین و تێكهه‌ڵچوونیان له‌گه‌ڵ پۆلیس

ماڵپه‌ڕی په‌یام

ڕۆژی هه‌ینی ١٣ی ڕێبه‌ندانی ١٤٠٢، هاوكات له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌چوونی دانووستانی نوێنه‌رانی مه‌جلسی ئاڕژانیتن بۆ په‌سه‌ندكردنی گۆڕانكارییه‌كانی خاوییه‌ر میللی، خه‌ڵكی ناڕازی ئاڕژانیتن له‌ چه‌ند شاری ئه‌و وڵاته ڕژانه سه‌ر شه‌قام و له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی پۆلیس به‌ شه‌ڕ هاتن.

خۆپێشاندانه‌كه‌ی ڕۆژی هه‌ینی دووهه‌م گه‌وره‌ترین خۆپێشاندانی دژبه‌رانی خاوییه‌ر میللی له‌ ئاڕژانتینه‌ و هێزه‌كانی پۆلیس به‌ شێوه‌یێكی وه‌حشیانه هێرشیان كردۆته‌ سه‌ر خۆپێشانده‌ران و چه‌ندین كه‌سیان بریندار كردووه‌. به‌رنامه‌ی سه‌رۆك كۆماری نوێی ئاڕژانتین بواره‌ جیاوازه‌كان وه‌كوو خسووسی سازی، فه‌رهه‌نگی، كۆمه‌ڵایه‌تی، ئابووری، یاسای قه‌زایی، هاوسه‌رگیری و جیابوونه‌وه‌ و ته‌نانه‌ت تیمه‌ وه‌رزشیه‌كانی فووتباڵ ئه‌گرێته‌وه‌. شایانی باسه‌ كه‌ له‌ ئێستادا نرخی هه‌ڵاوسانی ساڵانه‌ی ئه‌و وڵاته زیاتر له‌ ٢٠٠٪ و ڕێژه‌ی هه‌ژاری سنووری ٤٠ له‌ سه‌دی تێپه‌ڕاندووه‌.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net