36
ڕۆژی شه‌ممه ١٤ی ڕێبه‌ندان، هه‌زاران كه‌س له چه‌ند شاری ئاڵمان بۆ جارێكی دیكه دژبه سه‌رهه‌ڵدانی دووباره‌ی فاشیزم له‌و وڵاته خۆپێشاندانیان كرد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ته‌نیا له شاری به‌ڕلین زیاتر له ١٥ هه‌زار شارومه‌ندی ئاڵمانی له‌به‌رده‌م پاڕله‌مانی ده‌وڵه‌تی فیدڕاڵ دا كۆبوونه‌ته‌وه. به‌شداربووان ناڕه‌زایه‌تی خۆیان له ئاست هه‌ڵسووكه‌وته‌كانی ده‌وڵه‌ت له‌گه‌ڵ په‌نابه‌ران نیشان دا و كۆبوونه‌وه‌ی دوو حیزبی ڕاستڕه‌وی ئاڵترناتیو بۆ ئاڵمان و نئۆنازییهكانیان به توندی شه‌مه‌زار كرد. شایانی باسه كه هه‌ندێك له سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ ده‌ڵێن كه له شاره جۆراوجۆره‌كانی ئاڵمان زیاتر له ٣٠٠ هه‌زار كه‌س خۆپێشاندانیان كردووه.