ڕۆژی شه‌ممه ١٤ی ڕێبه‌ندان، دوو كۆڵبه‌ری خه‌ڵكی دیوانده‌ره به‌ناوه‌كانی “محه‌ممه‌دئه‌مین ڕۆسته‌می” ته‌مه‌ن ٣٠ ساڵ و “دیاكۆ محه‌ممه‌دی” ته‌مه‌ن ١٧ ساڵ به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم له سنووری بانه بریندار كران، هه‌روه‌ها سێ كۆڵبه‌ر له ڕووداوێكی هاتووچۆ له نزیك شارستانی شاهۆ برینداربوون كه ناسناوی دوو كه‌سیان بریتیه له: “مێهدی سالم” و “خه‌لیل مسری”.
به‌پێی ڕاپۆرتی كۆڵبه‌رنیووز، “محه‌ممه‌ئه‌مین ڕۆسته‌می” لاقی له چه‌ند لاوه به‌سه‌ختی بریندار و به‌هۆی خراپی باری ته‌ندرووستی ڕه‌وانه‌ی به‌شی تایه‌بتی نه‌خۆشخانه كراوه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه هه‌مان ڕۆژ كۆڵبه‌رێكی مێرمنداڵی خه‌ڵكی دیوانده‌ره به ناوی “دیاكۆ محه‌ممه‌دی” ته‌مه‌ن ١٧ ساڵ، له سنووری سه‌یرانبه‌ند به فیشه‌كی ساچمه‌یی پێكراوه و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراوه. هه‌روه‌ها ئۆتۆمبێلی هه‌ڵگری كۆڵبه‌ران له نزیكی شارستانی شاهۆ خۆی كێشاوه به ئۆتۆمبێلێكی پژۆ و به‌وهۆیه‌وه سێ كه‌سی خه‌ڵكی سه‌لاسی باوه‌جانی بریندار بوون كه ناوی دوو كه‌سیان بریتیه له: “مێهدی سالم” و “خه‌لیل مسری”.