31
“په‌رهام په‌روه‌ری” وه‌رزشوانی خه‌ڵكی سه‌قز كه له ڕه‌وتی شۆڕشی ژینا له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و به ١٥ ساڵ زیندان مه‌حكووم كرا، ماوه‌ی یه‌ك حه‌فته‌یه دژبه دۆخی خراپی زیندان مانی له خواردن گرتووه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، “په‌رهام په‌روه‌ری” به هه‌ندێك تۆمه‌تی بێ بنه‌ما به ١٥ ساڵ زیندان و ١٠ ساڵ دووخرانه‌وه بۆ ئێرانشار سزا دراوه.ناوبراو ماوه‌ی یه‌ك حه‌فته‌یه له ناڕه‌زایه‌تی به هه‌ڵسووكه‌وتی مه‌ئموورانی زیندان و دۆخی خراپی بێهداشتی و نه‌بوونی ئیمكاناتی ڕیفاهی له زیندانی ئێرانشار مانی له خواردن گرتووه. ئه‌و به‌ندكراوه سیاسیه له نێو به‌ندكراوانی تاوانه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان ڕاگیراوه و له دۆخێكی زۆر خراپ دایه.