33
ڕۆژانی شه‌ممه و یه‌كشه‌ممه ١٤ و ١٥ی ڕێبه‌ندان، لایه‌نگرانی فه‌له‌ستین و دژبه‌رانی شه‌ڕ له چه‌ند وڵاتی ئورووپایی ڕژانه سه‌ر شه‌قام و خوازیاری ڕاگرتنی ده‌ستبه‌جێی شه‌ڕ له غه‌زه بوون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، بنه‌ماڵه‌ی دیله‌كانی ده‌ستی حه‌ماس و دژبه‌رانی شه‌ڕ له تل ئاویوی ئیسڕائیل له‌به‌رده‌م ماڵی نتانیاهوو خۆپێشاندانیان كردووه و خوازیاری ڕاگرتنی شه‌ڕ و ئازادی بارمته‌كانی ده‌ستی حه‌ماس بوون. هه‌روه‌ها لایه‌نگرانی فه‌له‌ستین له وڵاتانی ئاڵمان، ئیتالیا، هوله‌ند و دانمارك دژبه ژینۆسایدی خه‌ڵكی فه‌له‌ستین له‌لایه‌ن ئیسڕائیله‌وه خۆپێشاندانیان كردووه و خوازیاری ڕاگه‌یاندنی ئاگربه‌ستی هه‌میشه‌یی و كۆتایی هێنان به‌و شه‌ڕ ماڵ وێرانكه‌ره بوون.