كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی ئه‌ركان سالس له‌ گه‌چساران و پارسی جنووبی

ماڵپه‌ڕی په‌یام

 

ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ١٥ی ڕێبه‌ندان، كرێكارانی ئه‌ركان سالسی شاغڵ له‌ گه‌چساران و پڕۆژه‌كانی پارسی جنووبی عه‌سه‌لوویه،‌ له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ دۆخی خراپی پیشه‌یی و مه‌عیشه‌تی كۆبوونه‌وه‌.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارانی ئه‌ركان سالس ڕایانگه‌یاندووه‌ كه‌ تا ئه‌و كاته‌ی داخوازییه‌كانیان جێبه‌جێ ده‌كرێت درێژه‌ به‌ كۆبوونه‌وه‌ ئه‌ده‌ن. كرێكارانی ئه‌ركان سالس خوازیاری وه‌لانانی په‌یمانكار، به‌كرده‌وه‌ده‌رهاتنی ته‌واوی گه‌ڵاڵه‌ی ڕیزبه‌ندی پیشه‌كان، دابینكردنی بۆن كارت و كاتی نه‌وت، به‌ڕێوه‌چوونی یاسای مه‌رخه‌سی دوو به‌ دوو بۆ كرێكارانی پشتیوانی، گۆڕانی دۆخی پیشه‌یی و دابینكردنی ئیمكاناتی ڕیفاهی بوون.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net