برینداربوونی دوو كۆڵبه‌ر له‌ سنووری نه‌وسوود

ماڵپه‌ڕی په‌یام

 

ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ١٥ی ڕێبه‌ندان، دوو كۆڵبه‌ری خه‌ڵكی سه‌لاسی باوه‌جانی به‌ ناوه‌كانی “حه‌مزه‌ یووسفی” و “مه‌نسوور پیروه‌یسی” به‌ ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم له‌ سنووری نه‌وسوود بریندار كران.

به‌پێی ڕاپۆرتی كۆڵبه‌رنیووز، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ كۆمه‌ڵێك كۆڵبه‌ر له‌ سنووری نه‌وسوود كه‌وتنه‌‌ بۆسه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم و ڕاسته‌وخۆ ته‌قه‌یان لێكرا‌. له‌ ئاكامی ئه‌و هێرشه‌دا دوو كۆڵبه‌ری خه‌ڵكی سه‌لاسی باوه‌جانی به‌ ناوه‌كانی “حه‌مزه‌ یووسفی” و “مه‌نسوور پیروه‌یسی” بریندار و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كران. له‌ هه‌واڵێكی دیكه‌دا، دۆخی ته‌ندرووستی كۆڵبه‌رێكی خه‌ڵكی سه‌لاسی باوه‌جانی به‌ ناوی “خه‌لیل مسری” كه‌ ڕۆژی شه‌ممه‌ ١٤ی ڕێبه‌ندان له‌ نزیك شارستانی شاهۆ تووشی ڕووداوی هاتووچۆ ببوو، ناجێگیره‌ و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی تاڵقانی كرماشان كراوه‌.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net