30
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٥ی ڕێبه‌ندان، دایكی ” هه‌میشه زیندوو “شێرزاد ئه‌حمه‌دنژاد” و كۆمه‌ڵێك له دادخوازان، سه‌ردانی بنه‌ماڵه‌ی “وه‌فا ئازه‌ربار”یان كرد له بۆکان و ڕێزیان له بیره‌وه‌رییه‌كانی گرت.
به‌پێی زانیارییه‌كان، بنه‌ماڵه‌ی “شێرزاد ئه‌حمه‌دنژاد” له گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی ژینا به مه‌به‌ستی ڕێزگرتن له یادی “وه‌فا ئازه‌ربار”، “پژمان فاتحی”، “موحسن مه‌زڵووم” و “محه‌ممه‌د فه‌رامه‌رزی”، چوار به‌ندكراوی سیاسی له‌سێداره‌دراو، سه‌ردانی بنه‌ماڵه‌ی ئازه‌رباریان كرد و ڕێزیان له یادی ته‌واوی گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی و به‌رابه‌ری گرت.