29
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٥ی ڕێبه‌ندانی ١٤٠٢، خانه‌نشینكراوانی ته‌ئمیین ئیجتیماعی له شاره‌كانی كرماشان، ئه‌هواز و شووش دژبه جێبه‌جێ نه‌كردنی داخوازییه‌كانیان كۆبوونه‌وه.
خانه‌نشینكراوانی ته‌ئمیین ئیجتیماعی، موخابرات و كیشوه‌ری كرماشان به‌پێی بانگه‌وازێك كه له ڕۆژانی ڕابردوو له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو كرابوو خۆپێشاندانیان كرد، له شاره‌كانی ئه‌هواز و شووش خانه‌نشینكراوانی ته‌ئمیین ئیجتیماعی كۆبوونه‌وه و به وتنه‌وه‌ی دروشم خوازیاری جێبه‌جێكردنی داخوازییه‌كانیان بوون. خانه‌نشینكراوان خوازیاری چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست و مه‌زایا، به‌كرده‌وه‌ده‌رهاتنی گه‌ڵاڵه‌ی هاوسانسازی و دابینكردنی بیمه‌ی ده‌رمانی بوون.