به‌پێی ڕاپۆرتی كۆمیته‌ی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران، به‌شی ئاڵمان، ڕۆژی شه‌ممه ٣ی فێوریه‌ی ٢٠٢٤، مه‌راسمی ٥٤مین ساڵوه‌گه‌ڕی ئاشكرابوونی كار و چالاكییه‌كانی كۆمه‌ڵه له شاری كۆڵن به به‌شداری كۆمه‌ڵێك له ئه‌ندامان، دۆستان و لایه‌نگرانی كۆمه‌ڵه و حیزبی كۆمۆنیستی ئێران، هه‌روه‌ها نوێنه‌رانی ڕێكخراوه و حیزبه سیاسیه‌كانی كوردستان، توركیا و ئاڵمان به‌ڕێوه چوو.
له سه‌ره‌تای مه‌راسمه‌كه، “ئایدا غوڵام وه‌یسی” و “فه‌ڕنووش ڕه‌سووڵی” وێڕای پیرۆزبایی كردنی ڕۆژی كۆمه‌ڵه، به زمانه‌كانی كوردی و فارسی به‌خێرهاتنی میوانه‌كانیان كرد. دواتر هاوڕێ “وریا ئه‌حمه‌دی” به زمانی ئاڵمانی به‌خێرهاتنی نوێنه‌رانی حیزب و لایه‌نه سیاسیه‌كانی ئاڵمان و توركیای كرد. مه‌راسمه‌كه به سروودی ئه‌نته‌رناسیۆناڵ، سروودی هاوپشتی چینی كرێكار له لایه‌ن گرووپی سروودی كۆمه‌ڵه، ده‌ستیپێكرد، پاشان یه‌ك خولهك بێده‌نگی بۆ ڕیزگرتن له یادی ته‌واوی گیانبه‌ختكردووانی كۆمه‌ڵه و حیزبی كۆمۆنیستی ئێران،هه‌روه‌ها ته‌واوی گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی و به‌رابه‌ری ڕاگیرا و بێده‌نگیه‌كه به خوێندنی سروودی “یاد باد” شكا. دواتر سروودی “ڕێی خه‌بات” خوێندرا و پاشان هاوڕێ “شۆڕش كه‌ریمی” ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی كۆمه‌ڵه وتارێكی سه‌باره‌ت به گرینگی ئه‌و ڕۆژه، باروودۆخی جیهان، كوردستان و ئێران، هه‌روه‌ها ئه‌وله‌ویه‌ته‌كانی كۆمه‌ڵه بۆ ئاماده‌بوان باس كرد. به‌دوای هاوڕێ شۆڕش دا، هاوڕێ “ئه‌سرین قادری” ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی كۆمه‌ڵه به زمانی فارسی له‌سه‌ر بابه‌تی بزووتنه‌وه‌ی ژنان و دادخوازان چه‌ند وتارێكی پێشكه‌ش كرد. له درێژه‌ی مه‌راسمه‌كه‌دا، دوو كۆپڵه شێعر له‌لایه‌ن هاوڕێیان “ته‌رزه عه‌باسی” و “شه‌مێ سه‌ڵه‌واتی” خوێندرا و دوایی سروودی سووره سوار پێشكه‌ش كرا. پاش خوێندنه‌وه‌ی لیستی ئه‌و ڕێكخراوه و حیزبانه‌ی له مه‌راسمه‌كه‌دا به‌شداربوون، ئه‌و په‌یامانه‌ی نێردرابوو خوێندرا و پاشان “ڕادا فاتحی” له ده‌ستبه‌سه‌ركراوانی شۆڕشی ژینا و خۆشكی هه‌میشه زیندوو “ڕامین فاتحی” و “مێهرداد سه‌بووری” له برینداره‌كانی شۆڕش وتارێكیان پێشكه‌ش كرد. به‌شی دووهه‌می مه‌راسمه‌كه به به‌شداری “سانان محه‌مه‌دی”، “شاهرۆخ شه‌ریفی” و” شاهۆ سهریفی” چالاكی هونه‌ری پێشكه‌ش كرا و ڕێوڕه‌سمه‌كه له نێو خۆشی و شایی ئاماده‌بوواندا كۆتایی پێهات.