كوژرانی ژنێك له‌لایه‌ن هاوسه‌ره‌كه‌یه‌وه‌ له‌ مه‌روده‌شت

ماڵپه‌ڕی په‌یام

 

له‌ڕۆژانی ڕابردوودا، پیاوێك له‌ شارستانی مه‌روده‌شت، هاوژینی پێشووی خۆی له‌ ڕێگه‌ی چه‌كه‌وه‌ كوشت.

به‌وته‌ی پۆلیسی مه‌روده‌شت، پیاوێكی ته‌مه‌ن ٣٥ ساڵ له‌ یه‌كێك له‌ شه‌قامه‌كانی ئه‌و شاره‌، به‌ بیانووی كێشه‌ی خێزانی له‌ ڕێگه‌ی چه‌كه‌وه‌ هاوژینی پێشووی خۆی كوشتووه‌ و دواتر خۆكوژی كردووه‌. شایانی باسه‌ كه‌ هاوكات له‌گه‌ڵ په‌ره‌سه‌ندنی كێشه‌ی ئابووری له‌ كۆمه‌ڵگا و چڕتربوونه‌وه‌ی سیسته‌می سه‌ركوتی كۆماری ئیسلامی، هه‌روه‌ها زه‌وتكردنی ئازادییه‌كان، دیارده‌ی ژنكوژی له‌ سه‌رانسه‌ری ئێران گه‌شه‌ی كردووه‌.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net