31
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٥ی ڕێبه‌ندان، كرێكارانی شاغڵ له پڕۆژه نه‌وتیه‌كانی ئاغاجه‌ری بۆ جارێكی دیكه دژبه جێبه‌جێ نه‌كردنی داخوازییه‌كانیان كۆبوونه‌وه.
كرێكارانی ڕه‌سمی نه‌وتی شاغڵ له ناوچه‌ی ئاغاجه‌ری خوازیاری وه‌لانانی سه‌قفی حه‌قده‌ست، وه‌لانانی ئاسته‌نگیه‌كانی به‌رده‌م سه‌نه‌واتی خانه‌نشینی، به‌كرده‌وه‌ده‌رهاتنی یاسای ئه‌رك و به‌رپرسیاره‌تی پیرسۆنێلی نه‌وت، گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و بڕه پاره له ساڵانی ڕابردوو وه‌كوو باج له‌سه‌ر حه‌قده‌سته‌كانیان كه‌م كراوه، له‌سه‌ركار لابردنی به‌ڕێوه‌به‌رانی ناكارامه و كۆتایی هێنان به ده‌ستێوه‌ردانه‌كانی ده‌وڵه‌ت له سندووقی خانه‌نشینی پێرسۆنێلی سه‌نعه‌تی نه‌وت بوون.